10‏/8‏/2013

فرۆکا F-22 Rabtor



بەرنامەی ئێف-٢٢ ڕاپتۆر لەسەرەتای ساڵی ھەشتاکاندا دەستیپێکرد بۆ دروستکردن و
 پەرەپێدانی فڕۆکەیەکی جەنگی زۆر پێشکەوتوو، ئەم فڕۆکە جەنگییە بە یەکەمین فڕۆکە جەنگییەکانی وەچەی پێنجەم دادەنرێت و بەتایبەتی بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ھێزی ئاسمانی ڕووسی لەکاتی جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوودا دروستکراوە. لەگەڵ ڕووخانی دیواری بەرلیندا ئەرکەکانی ئەم فڕۆکە جەنگییانە زیادیان کرد و چەندین ئەرکی تریان پێسپێررا وەک ئەرکەکانی پێکانی ورد و دروستی ئامانجەکانی سەر زەوی.
ئێف-٢٢ ڕاپتۆر فڕۆکەیەکی جەنگییە کە تەنھا یەک نەفەر ھەڵدەگرێت و دوو بزوێنەری ھەیە. توانای مانۆرکردنی ئێجگار بەرزە و لەھەموو فڕۆکەکانی تری وەچانی پێنجەمی فڕۆکە جەنگییەکان بەتواناترە، تەکنۆلۆجیای بەکارھاتوو لەم فڕۆکەیەدا بریتیە لە تەکنۆلۆجیای دزەکی یان ڕادار ڕەوێنی Stealth. ئەم فڕۆکەیە لەسەرەتادا بۆ شەڕکردن لە ئاسماندا دروستکرا، بەڵام دواتر پەرەی پێدرا و توانای ئەوەی پێدرا بۆ ھێرشی سەرزەمینی و شەڕی ئەلیکترۆنیش بەکاربێت. کۆمپانیای لۆکھید بۆ پیشەسازی فڕۆکە بەڵێندەری سەرەکی پڕۆژەکەیە.

- جوری فرۆکە : شەرکەر
- ووڵاتی خاوەن : ویلایەتە یەکگرتۆوەکانی ئەمەریکا
- چەندێتی درۆستکراو : تەنها ( ١٦٠ ) دانە
- کۆمپانیای درۆستکەر : ڵۆکهێد مارتن ، بۆینگ
- یەکەم جار هاتوتە خزمەتی لەشکەری ئەمەریکا : ٧ ـی سێبتێمبەری ساڵی ١٩٩٧
- بەکار هێنەری سەرەکی : هێزی ئاسمانی ئەمەریکا 
- بەکارهێنەری دیکە : نیە چۆنکە قەدەغەیە بنێردرێتە دەرەوەی ئەمەریکا بە بیانۆی ئەوەی کە نایانەوێت هیچ کەس تەکنۆڵۆجیاکەی بزانرێت .

لە تایبەتمەندیەکانی :

- ئەم فرۆکەیە تەنها یەک نەفەر هەڵدەگرێت .
- درێژیەکەی ( ١٨،٩٠ )م
- درێژی باڵەکانی ( ١٣،٥٦ )م
- بەرزاییەکەی ( ٥ )م
- دوو بزوێنەر ( محرک )ــی هەیە لە جوری ( برات إندوێنتی إف ١١٩-بی دەبلیۆ-١٠٠ )
- زۆرترین توانای بەرز بونەوە ( ١٩،٨ )کم
- کێشی لەکاتی خالی بێت ( ١٩،٧٠٠ )کگ
- کێشی لەکاتی پر بێت ( ٢٩،٣٠٠)کگ
- کێشی لەکاتیبەرزبونەوە ( ٣٨،٠٠٠ )کگ
- زۆرترین خێرایی ( ٢،٢٥ ) ماک کە دەکاتە ( ٢،٤١٠ )کم / لەکاتژمێرێک دا
- تێچوونی ( ١٥٠ ) ملیۆن دۆڵار لەساڵی ٢٠٠٩
- بەهاکەی لە ساڵی ٢٠١٠ ( ٣٥٠ ) ملیۆن دۆڵار بۆ هەر دانەیەک لە ‌إف-٢٢
- چەکی سەرەکی : ٤ یان ٦ سارۆخی مەدا مامناوەند کە بە رادار ئاراستە دەکرێن ( ئەی ئای ئێم-١٢٠ ) ، ٢ سارۆخی ( ١٠٠٠-ئێڵ بی جی بی یۆ-٣٢ ) هەروەها ٢ سارۆخی مەدا کۆرت ( ئەی ئای ئێم جی-٩ ) کە بەدوای حەرارەدا دەگەرێن .

بەڵام هەندێ کەم ۆ کۆریش هەیە لەوانە :
- تێچۆنی هەر یەک کاتژمێری فرین ( ٤٤،٠٠٠ ) دۆڵارە !
- هەر کاتژمێرێک بفرێت پێویستی بە ( ٣٠ ) کاتژمێر ( صیانە ) کردن هەیە
ب هیڤیا مفا لێ وەرگرتنێ

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق