هــۆزان



بـمـبـوورن جـەژنـانـە ناکــەم




لەوساتەوەی بەجێت ھێشتووم رەشم پۆشی

ئازاری زۆرت پێدام لە تاو دووریت مەیم نۆشی



وابە جلی رەشەوە پێشوازی لە جەژن ئـەکەم

گەلێ ئەستەمە بۆم نیگای چاوت لە بیربکەم

تکادەکەم تکام وایە کەس جەژنە پیرۆزە نەکات
دوای ئـاشق بـوونم جەژنم نەبینیوە ھیچ کات

لێم مەپرسن بۆ ئەلێم ببوورن جەژنانەناکەم
مـن مـردووم چـۆن دەنـگـم بـێ لــە گـۆڕەکەم

*************



بۆ شێره‌كه‌ی ئه‌م ووڵاته‌



لێم مه‌پرسن بۆچی په‌ستم پڕ به‌ گه‌روو هاوار ئه‌كه‌م


وا ده‌بینم وێران بووه‌ وه‌ك بیابانه‌ دڵ و كوردستانه‌كه‌م 



من هه‌ر ئه‌مـرم به‌م داخه‌وه‌ فێرین رێزی مردوو بگرین

ئه‌وانه‌ی له‌ ژیان ماون نه‌زانین نازانین قه‌دریان بگرین


هۆ شـێـره‌كه‌ی ئه‌م ووڵاته‌ چــاوت لێكنا بـۆ هه‌میشه‌
هه‌موو كوردێك دڵی ته‌نگه‌ دوای تـۆ شاریش خامۆشه‌

هه‌رده‌م بـه‌رزی وه‌كـو قه‌ندیل وه‌كـو زاگرۆس و مه‌تین
نـاوت له‌ دڵمانه‌ له‌بن نایێ وه‌كـو حـه‌مرین و سه‌فین


*************



لــە کــاتــی پــۆڵ



ئـەمڕۆ لـە پۆڵ شیعرێکم بـۆ تـۆ ئەنووسی

مـامۆستا ووتی بـۆ ھیچ شتێک نـاپرسی


ئەم بابەتی ئێستا زۆر گرینگە بۆت دێتەوە
ووتم مامۆستا دڵنیام ھەتا مردن نایەتەوە

ووتی چیتە ئەوا عەشق مەستی کردووی
یـادگاری ئـەویـندارەکەت ھـۆشی بردووی

لەپرێکاچەند قوتابی وەک من کەوتنە گریان
ھـاوشێوەی ئەشقم ھـاتەوە بیریان دابڕان

ئـیـدی پـۆڵ بـوو بـەکـۆڕی ماتەم و شیوەن
مامۆستاکەش عەشق لێی بردبوو تەمەن

بڕیاریدا وانەی ئەوین بڵێتەوە بۆ ھەموومان
ووتی خێرا لە پەڕێکا باسی ئەوینتان بکەن

تـەنیا شیعرم بۆ نووسی بەچاوی گریانەوە
نووسیم بێ تۆ ناژیم تـۆ لـە ناخم توایتەوە

کێ ھــێـنـدەی مـن بـۆ دووری تـۆ گریـاوە
کێ بە قەت من تۆی ئەوێ بۆت سووتـاوە

چـەند بێوەفابی ھـەست بە بوونم نەکەی
ھـەر تـۆم دەوئ ئـەگەر حاشاشم لێبکەی

رۆژی دواتر مامۆستا ھاتەژورێ بـە داماوی
ھـۆ ئـەو کەسەی وەکـو مۆمێک سووتاوی

ئـەشقت زۆر فـرمێسکی پێ ڕێشتوومە
منیش بۆ ئەو بەھەمان دەردی تۆ چوومە

وایەکەم بووی لەوانەی ئەوین مامۆستای
سەیرم مـەکە وانـەم پـێـدە بۆ راوەستای

زانیم منم کەس ھێندەی من ئاشق نیە
ھەڵـسامەوە ووتم خۆ ئەو گوێی لێم نیە

لـەوە ئـەترسم باسی کـەم ئاشقی بن
بـە دەردی مــن لـە ژیانە نـــا ئـومـێـد بن

*************



جـــوانـەکــان بـێـوەفــان



بەر لەوەی کە تۆ بناسم من بێ ئازار و خەم بووم


کە تۆم بینی لەگەڵ ئەشـق و خـەم ھـاوڕێ بووم



وام ئـەزانی گـەر ئاشقبم خـەمم نیە لـەم دونیایە

نـەم ئـەزانی ئـەشق بارگەی خـەمـی لـە کۆڵنایە


من نەزان بووم دەستی ئەشقم بـۆ لای خۆم برد
کـەچی خـەم ھـاتوو ھـەمـوو شـادی ژیـانمی برد

خـۆشم نـازانم بـۆچـی دڵـم کـەوتـە داوی جوانیت
ووتـم تــۆ جوانی بەڵام وەک جوانەکان بـێـوەفانیت

راستە تـۆ لـە نێو جـوانانە شـاجوانی ھـەموویانی
ئـەوەی جوانبێت وەفــای نیە کەواتە تۆ یەکەمیانی

ئیدی ھـەزاران جار پـەیمان وازدێنم لـە ئەوینی تۆ
بانێنە سەرگۆڕی من ئەوەی جوانیش بێ وەکو تۆ



*************




ھـەڵبـجـە و کـورد



سڵاوت لێبێ ھەڵبجەی شەھید ھەمیشە زیندووی

بـۆ کیمیا باران کرایی ؟ تـاوانت ئەوە بوو کــــوردبووی



چـەند ئـــاگــر بە ســەرمـا بـبـارێنن من ھەر کوردم 

لە کــورد بوونی خــۆم ســـڵ نـاکـەم سـەر بـڵـنـدم

ســەد ئەوەندە ببارێنن بەسەر منی قەومی کوردە
کــورد ھەر کـوردە نەوەی کاوەی ئاسنگری نەبەردە

مــن تـورک نیم مــن فـارس نیم مــن عـەرەب نیم 
باش بزانن من خاوەن زمانی کوردیم کـوردستانیم
*************



کـۆچـت سـەخـتـە



ئـەم کــۆچـەی تـۆ بـۆمـن سـەخـتـە


بــۆ کـــۆچ ئــەکـەی بـەم نـاوەخـتـە



ئـــاگــر بـــەردە دەی لـــە سینــەم

تــۆ دەم خــەیـتـە نـاو دەریای خـەم


پــەیـمـان بێ ھـەر تـۆم خۆش بـوێ
تـــاکـو مــردن تـــەنــیــا تـــۆم بـوێ

ئارەزوومە ھەمـوو ساتێ لـەگەڵتبـم
نـامەوێ لـە ژێـر خاکیش بە تەنیابـم

ھەور دای پـۆشی ئاسمانی ساماڵ
ڕوخسارم بووە پیرەمێردی سەدساڵ

چـۆن بـژیـم دوور لـە نـیـگـای چـاوت
لام کــامـە چــیـا بــەرزە وەک نـاوت

بــاغــەوانی باغی دڵی ئەوینی من
ئەستمە دوایی سەفەرت ژینی من

ئـەگـــەر ھــەر ئـــەڕۆی دوا دیـدارە
روحـی مـنـیـش بەرە چارم نـا چـارە


*************





دەرمـانـمـە شـیـعر بـنـووسـم



دەوەرن سـەیـری تـریـفەی مـانـگ و تیشکی خـۆر بکەن


دواتـر وەرن سـەیـری نـیـگـای جـوانی چـاوی یـارم بکەن



ئـێــوەش وەک مــن ئـەبـنـە دێــوانـە بێ شـک و گومان
ئـەوســا بــڕیـار بـدەن لــەسـەر مـن و شـیـعـری ڕەوان

چـی بـنـووسـم بـۆ جـوانێ کـە جـوانـیەکی لەو ڕادەبێ
ھـەمـوو ووشـەیـەک لە ڕاسـت جـوانی ئەوا بێ مانابێ

خۆشەویستان گلەيی ئەکەن ئەڵێن شیعرت خەم بارێنە
بـۆ گـلەیی لـە جــوانـی یــــارم نــاکــەن دڵ ســووتـێنە

پـــەیـمـانـم داوە تــا دوا ھـەنـاسە لە دڵم نەیخەمەدەر
مــەگــەر خـــودا کــە بـە ســــەرمــا بــێــنــی قــەدەر

ئەو ئـیـلھامـەی درووسـت دەبـێ لـەلام تــەنـیـا ئەوینا
ئـەشـقـت بەربـۆتە گیــانم وەک گڕکانی گـەرم و بەتینا

یــەکــەم جــار بــوو بـــــاڵای جــوانـیـت بـــەلام داھات
لــە شــەرمــا ســــەد لـێـی ئـەدا دڵــــەی کــز و مات

بـۆیـە تا چـەنـد ڕۆژێ پـەشـۆکــاو بووم ڕەنـگـیشم زەرد
خــۆراکـیـشـم لـەبـەر چـاوا بـبوو بە ژەھـری مار و دەرد

مــن لـەو سـاتــەوە تـاکـە دەرمـانـمـە شیعر بنووسم
خــەڵـکـیـش بـا ھــەر دوعــا بـکەن لە مـن و پێنووسم

نـاکــرێ ئـێـمـە تـا کــۆتـایـی ژیـن لـێـک جـیـا بـیـنەوە
بەحەسرەتی ئەو ڕۆژەم لەباوەشتا خەمەکانم بتوێنەوە

*************


تــاڤـگەی فــرمـێـسـک


بـەزەیــت بـێ ڕووت ھـەلێنە لـە ئــاستم

نــازانـــی مــن بـە ڕووی تــۆوە مــەستم

نـــازت زۆرە گــاڵـتـە ئـەکـەی بـە دڵداریم
ویـژدانـت ھـەبێ بـەزەیــت دێ بە بێزاریم

باسـی تۆیەسەرچاوەی ھـەمـوو شیعرم
لە تەنیایی تەمەن بەسەر ئـەچـێ ئەمرم

دەمـێـکە ئـاگری ئەشقی تۆ کەوتۆتە دڵم
لەگەڵ من خۆشی و شادی تۆراوە گوڵم

مـنـت بـوێ یــاری شـیـریـن و باڵا باریکم
بـبـە بـە چـرام بۆ ڕووناکی شەوی تاریکم

لـە دوای بــیــنـیـنـت ســەر لێ شـێواوم
خـــۆشــم نــازانـم مـــن بـــۆ چـــی ماوم

ئـەتـرسـم نـەگـەم بـە ھـیوام تـۆ نـەدوێنم
تا ماوم تاڤگەی فــرمـێـسکت بـۆ ئـەبارێنم

*************

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق