10‏/8‏/2013

تانکی M1 Abrams

تانکی M1 Abrams








آم ١ ‌‌آبرامز : بە ئینگلیزی (M1 Abrams(  تانکی ( دەبابە )ـی سەرەکی شەرکەری ئەمریکی یە لە وەچەی ( جیل )ــی سێیەم ، یەکەم جار لە ساڵی ١٩٨٠ هاتوتە خزمەتی لەشکەری ئەمریکا بو بو جێگرتنەوەی تانکی جوری ( ئێم-٦٠باتۆن ) ئەم تانکە کێشی دەکاتە ( ٦٣ )تۆن و چەکی سەرەکی تۆپێکی ١٢٠ ملم و دو رەشاشی عەیار ٧.٦٢ملم و ناوی ئەبرامز هاتوتە سەر لەبەر ناوی جێنیراڵ ( کریتۆن ئەبرامز )سەرۆک ئەرکان و بەرێوەبەری گشتی هێزەکانی سۆپای ئەمریکا لە ڤێتنام لە ١٩٦٨ تاکۆ ١٩٧٢ .
تایبەتمەندیە گشتیەکانی :
تاقمەکەی لە ٤ کەس پێک دێت ( کاپتن - شوفێر - ئەوەی چەکەکە دادەگرێت - تۆپچی ) هەروەها کێشی بەپر چەکەوە دەکاتە ٦٧.٥تۆن و درێژایەکەی هەر لەلۆلەی تۆپەکەوە دەکاتە ٩.٨٢٨م و زورترین خێرای ٤٨.٣ کم/ لە کاتژمێرێک دا و توانای چەک هەڵگرتنی ٤٠ گۆلەتۆپی عەیار ١٢٠ملم لە جوری ( سابۆ ) و١٠٠٠٠گۆلەی عەیار ٧،٦٢ملم و ٤٤٠٠ گۆلەی عەیار ١٢،٧ملم وبو رەشاشەکانی و١٠٠٠ گۆلەی عەیار ٠،٥ بو رەشاشەکەی کاپتن و ٨ نارجوک ( رۆمانە ) ٢٤ بۆبمی دۆکەڵ و ٩٦ گۆلەی عەیار ٩ملم بۆ دەمانجەکانی تاقمەکە ، هەروەها کۆگای چەکی سەرەکی تانکەکە لە شوێنی تایبەت داناوە و بە درعێکی ناوەکی دەوەدراوە بو پاراستنی تتاقمەکە .
ئە ووڵاتانەی کە بەکاری دێنن :
- وڵاتە ئەکگرتوەکانی ئەمەریکا : ٩٠٠٠ لەگەل ئەوانەی کە نێردراونەتە وڵاتانی تر .
- میسر : ١٠٠٥ لەجوری ( M1 A1 )   
- عیراق : ٧٠٠ لەجوری( M1 A1 )   
- سەعودیە : ٣٨٨ لەجوری( M1 A2 )   
- کوەیت : ٢١٨ لەجوری( M1 A2 )   




جور : تانکی شەرکەری سەرەکی .
وڵاتی دروستکەر : وڵاتە ئەکگرتوەکانی ئەمەریکا .
کاتی بەرهەمهێنان : لە ساڵی ١٩٨٠ و تا ئێستا .
بەشداری کردن لە جەگ دا : جەنگی کەنداوی دووەم و جەنگی ئەڤغانستان و جەنگی عیراق .
کۆمپانیای دروستکەر : کرایسلەر بو بەرگری کردن و ئێستا جێنیراڵ دینامیکز ڵاند سیستەمس .
کارگەی دروستکردن : لیما ئارمی تانک بلێنت لە ساڵی١٩٨٠ و تا ئێستا .
جورەکانی : ( M1 - M1 A1 - M1 A2 - M1 هاب )

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق