19‏/8‏/2013

بەڵاوبونەوە و ھاوێشتنی دەرمان و کاریگەرییەکانی لە سەر ئاڵودەکردنی ژینگە

یاری بو کۆمپیۆتەری Games for PC

هندەک ژ خوشترین یاریێن کۆمپیۆتەری  


* ناڤێ یاریێ : ( Sniper Ghost Warrior 2 – 2013 GAME PC )

خۆشترین و بهێترین یــاری( Sniper )به‌شێ دووێ

یـــــــــــــــــــــــــــــاری : بۆ كۆمپیته‌ر

ده‌رباره‌ی ئه‌ڤێ یاریێ : یاریا جوندیه‌ و ئەكشنه‌

ده‌رچۆنا یـــــــــــاریــێ : ساڵا ( 2013 )ــێ

ئه‌ڤ یاریه‌ ئێكه‌ ژ یاریێن هەرە بهێز

هین دشێن راستەو خۆ وەر گرن ژ ڤێ لینکا ل خوارێ :

__________________________________________________

ناڤێ یاریێ : ( Call of Duty: Modern Warfare 3 )


سیستەمێ پێدڤی :

CPU: Intel Core i7  یـــان  Core i5 

RAM: 4GB

Graphics:  AMD 1GB یـــان  NVIDIA 1GB یـــان  ATI 1GB


هین دشێن راستەو خۆ وەر گرن ژ ڤێ لینکا ل خوارێ :

_________________________________________________

* ناڤێ یاریێ : ( Live for Speed )


هین دشێن راستەو خۆ وەر گرن ژ ڤێ لینکا ل خوارێ :


_________________________________________________

* ناڤێ یاریێ : ( Avatar the Game )

Description

James.Cameron’s.Avatar.The.Game.Repack
Year: 2009
Genre: Action (Shooter, Slasher),3D,3rd Person
Publication Type: RePack
Language: English and Russian
Sound language: English and Russian
activation keygen is provided








سیستەمێ پێویست :
OS: Windows XP  , Vista  ,  7  ,   8


CPU: Intel Core i7  یـــان  Core i5  یـــان  Core i3  یـــان  Core i2

RAM: 3GB

Graphics:  AMD 1GB یـــان  NVIDIA 1GB یـــان  ATI

قەبارێ یاریێ : ( Size: 2 GB 


هین دشێن راستەو خۆ وەر گرن ژ ڤێ لینکا ل خوارێ :

_________________________________________________

ناڤێ یاریێ : ( Resident Evil 6 (2013) Repack – PC Game )






Description

Year of release : 22 March 2013
Genre : Action , 3D , 3rd Person
Developer : Capcom
Publisher : Capcom
Publication Type : RePack
Language : RUS | ENG
Sound language : ENG


سیستەمێ پێویست :
OS: Windows XP  , Vista  ,  7  ,   8
CPU: Intel Core i7  یـــان  Core i5  یـــان  Core i3  یـــان  Core i2
RAM: 3GB
Graphics:  AMD 1GB یـــان  NVIDIA 1GB یـــان  ATI

قەبارێ یاریێ : ( Size: 5 GB )


هین دشێن راستەو خۆ وەر گرن ژ ڤێ لینکا ل خوارێ :

13‏/8‏/2013

نوسەری ناوداری کوردی ئەرمەنستان عەرەبی شەمۆ

نوسەری ناوداری کوردی ئەرمەنستان عەرەبی شەمۆ 


زاناو رووناکبیری کورد عەرەبی شەمۆ ساڵی لە گوندی (سوسز)ی ناوچەی قارسی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانلی لە بنەماڵەیەکی سەر بەشێخانی (ئێزید-داسنی) لەدایک بووە، سەرەتا ژیانی بە شوانکاری بەسەر بردووە و دواتر بۆ خوێندن چۆتە گوندی (ئەلکسەندەرۆڤ)و پێش سەر هەڵدانی شۆڕشی ئۆکتۆبەری ساڵی 1917 لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمەی روسیاوە خراوەتە زیندانەوە.


دوای بەرپابوونی شۆڕش رووی کردە شاری (ستاڤ رۆپڵ)ی باکووری قەوقاز و چووە ریزی پارتی بەلشەفیکەوە، لە ساڵانی 1920-1924 پەیمانگای خۆرهەڵاتی لە مۆسکۆ تەواو کردووە، دواتر بووە بەنوێنەری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئەرمەنستان لە یەریڤان.
ساڵی 1930 بووە بە سەرنووسەری رۆژنامەی (ڕێیا تازە) تا ساڵی 1938 ئەو رۆژنامەیەی بەپیتی لاتینی بڵاوکردەوەو دواتر گۆڕدرا بە پیتی سلاڤی روسی، ساڵی 1932 لە شاری لینینگراد دەستی کردووە بە خوێندنی باڵا و وا بڕیار بوو تێزی دکتۆراکەی سەبارەت بە کوردو رووناکبیری کورد بێت، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی سۆڤیەت و حوکمی ستالینەوە دەست گیر کراو بۆ ماوەی بیست ساڵ بەرەو سیبیریا دوور خرایەوە.
ساڵی 1946 هەر لە سیبریا کیژێکی رووسی بەهاوسەری ژیانی هەڵئەبژێرێ، دوای مردنی ستالین گەڕایەوەیەریڤان و خۆی بۆ کاری ئەدەبیات و نووسین تەرخان کرد، وێڕای یەکەم هەوڵی لە بیستەکاندا بۆ دانانی (ئەلف و بێ)یەکی کوردی بەپشت بەستن بە پیتی لاتینی زوربەی نووسینەکانی لە گۆڤار و رۆژنامەکانی ئەو دەمەی سۆڤیەتدا بڵاوکردۆتەوە، لە بواری نووسینی رۆماندا دەچێتە ئاستی نووسەرەناودارەکانی جیهانەوە. بۆ یەکەم جاریش ڕۆمانی بە زمانی کوردی نوسیوە.
لە بەرهەمەکانی: رۆمانی (شڤانی کورد -1930)، رۆمانی (بەربانگ-1957)، (ژیانی بەختەوەر -1959)، (کوردانی ئەرمەنستان-1961). ئەم نووسەرە گەورەیەی کورد ساڵی 1978 بۆ دوا جار ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

12‏/8‏/2013

کورتیه‌ك ژ مێژوویا پارتی دیموکراتی کوردستان

کورتیه‌ك ژ مێژوویا پارتی دیموکراتی کوردستان



پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) (بە کورمانجی: Partiya Demokrata Kurdistanê) یەکێک لە پارتە سەرەکییەکانی کوردستانە کە لە ساڵی ١٩٤٦ لە مەهاباد دامەزراوە.

مێـــژوو :


پارتی دیموکراتی کوردستان ١٩٤٦ لە کۆماری مھاباد دا مەلا مستەفا بارزانی ، ھمزە عەبدوڵڵا، میر حاج ئەحمەد، نوری ئەحمەد، مستەفا خوشناو ، محمد محمود قودسی ، و خیروالله عبدولکەریم، عیزت عبدولعەزیز، پەیرەو و پرۆگروامی پارتیان دانا، بۆ ھەمان مەبەست ھمزە عبداللە یان ناردە کوردستانی عێراق کە سێ راسپاردەی پێ بوون :
دەستکاری لە پەیرەو و پرۆگرامی نەکرێت کە لە مھاباد دارێژراوە .
حزبە کوردستانیەکان بە گژ حکومەتی ناوەندیدا نەچن تا خۆیان جێگر دەکەن .
شێخ لەتیف و کاکە زیاد بکرێنە جێگری یەکەم و دووەم .
بریاری سێھەم بوو بە ھۆی ناکۆکی و ئەم ناکۆکیەش بوو بە ھۆی (ئینشقاق) ، بۆیە سالح حیدرو نافع یونس چوونە ناو شۆڕش ، ھمزە عبوڵڵاش لەگەڵ حزبی ڕزگاری کۆبووەو بریاریان دا بێنە ناو پارتی ، رزگاری و شۆڕش سەرەتای ئاب کۆنگرەیان بەست و خۆیان ھەڵوەشاندەوە . لە ١٦/٨/١٩٤٦ لە بەغدا بە ئامادەبوونی ٧٠ ئەندام کونگرەی یەکەم بەسترا .
لە کونگرەی یەکەم پەیرەو پرۆگرام پەسەند کرا، ناوی بووە بە پارتی دیموکراتی کورد.
و قیادەی حزب ھەڵبژێردرا مەلا مستەفا بارزانی وەک سەرۆک و شێخ لەتیف و کاکە زیاد بوون بە جێگری یەکەم و دووەم و رۆژنامەی رزگاریش دەورێکی کاریگەری بینی لە بڵاوکردنەوەی ئایدلوژیای پارتی ، لە بواری سیاسەتی نێودەولەتیش خەریکی رێکخستنی پەیوەندی بوون لەگەڵ بلوکی ڕۆژهەڵات و لە ھەمان کاتدا پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ ھەیئەتی دامەزرێنەر لە مەھاباد دا ھەبووە و پەیوەندی لەگەڵ پارتەکانی عێراقی و عەرەبی دەکرا و لە ھەمان کاتدا لەگەڵ حزبی شیوعی پەیوەندی ھەبوو ، رووخانی کۆماری مھاباد تڕسیرێکی سلبی لەسەر کوردستانی عێراق کرد بوو ، بارزانی لە ١٣/٥/١٩٤٧ بەرەو سۆڤیەت کاروانەکەی وەرێ خست و لە ١٨/٦/١٩٤٧ گەیشتە سۆڤیەت . شێخ مەحەمەد گەرایەوە کوردستان ، چوار لە ئەفسەرەکە لەگەڵ شێخ دا بوون لە ١٩/٩/١٩٤٧ شەھید کران لە زمانی حکومەتی سالح جبر . سێ قیادەی حزبی شوعی ( فەھد ، زەکی بسیم ، محمد ئەلشبیی ) لە سێدارەدران ، موراقەبە خرایە سەر پارتیمان و ھمزە عبدوڵا لە بەغدا خۆی شاردەوە و پاشان چوو بۆ سلێمانی . چاپخانەی حزب لە به‌غداد گوازرایەوە بۆ سیتەک لە سلێمانی .
پاشان ھمزە لە سلێمانی گیرا و لە بەغدا ڕەوانەی دادگا کرا ، پاشان رزگار کرا ، کە ئەم رزگار کردنە گومانی دروست کرد ، لە کۆتایی ١٩٤٧ ھەندێ لە بەرپرسانی حزب ماوەی زیندانیان تەواو بوو وەکو (ئیبراهیم ئەحمەد و عەونی یوسف و جەلیل ھۆشیار) پاشان بە پەسەند زانرا کە کونگرە ببەستن.
کونگرەی دووەم لە ئازاری ١٩٥١ لە بەغدا بەسترا ، سی ئەندام بەشدارییان تێدا کرد . بریارەکان :
سکرتێر و ئەو ئەندامانەی کە گومانیان لەسەر بوو ، تاکو گومانەکە وەلا دەنرێت مەسئولیەتیان پێ نەدرێت .
دووبارە پێداچوونەوە بکرێت لە پەیرەو و پرۆگرامی حزب .
سەرکردایەتیەکی کاتی بۆ حزب دابنرێت (ئیبراهیم ئەحمەد ،نوری شاویس ،جەلیل ھۆشیار ، عومەر مستەفا ، بەکر ئیسماعیل ، محمد ئەمین مستەفا) بە بێ سکرتێر .
ھمزە عبداللە سەرەرای بە بریارەکانی کونگرە رازی نەبوو ، حکومەت گرتی و حکومەت ھەوڵی دا کە ناوبراوی بۆ تورکیاوە دووری بخاتەوە ، بەڵام لە زاخۆ خۆی رزگار کرد و پاشان لە سلێمانی تەنزیمێکی نوێ دروست کرد بە ناوی ( بەرەی پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کورد) و ئەمانەی خوارەوە لەگەڵدا بوون :
محرم محمد امین
شھاب شێخ نوری
محمد کریم فتح اللە .
کونگرەی سێھەم لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٥٣ لە کەرکوک بە ئامادەبوونی ، ٣٥ بۆ ٤٠ ئەندام بەسترا چەندین بڕیاری نوێ دەرکران :
- ناوی حزب گۆرا و کرا بە پارتی دیموکراتی کوردستان .
- تەبەنی بیرەکانی مارکسی لینینی کرا
- ئورگانی حزب لە رزگاری کرا بە خەبات .
- رێکخراوە جەماوەرییەکان (ئافرەتان و قوتابیان و لاوان) دامەزرا .
- دەرکردنی ھەمزە عبدوڵڵا بە یەکجاری لە حزب .

کونگرەی چوارەم لە سەرەتای مانگی ١٠ نیسانی ١٩٥٩ لە بەغدا بەسترا . 
• لە ساڵی ١٩٥٨ شۆڕشی تەمووز بە سەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم سەرکەوت . • لە ٦/١٠/١٩٥٨ مەلا مستەفا ھاورێ لەگەڵ ھەڤاڵانی لە سوڤیەتەوە گەرایەوە عێراق • پارتی خۆی کرد بوو حزبێکی شیوعی و دەیویست پەیوەندی لەگەڵ یەساری و شیوعی بە قوەت بکات و داوای لە تەنزیماتی شیوعی دەکرد بۆ یەکگرتنی بزوتنەوەیەکی شیوعی . پارتی بەشداری لە ھەڵبژاردنی پارلەمانی ١٩٥٤عێراق کرد و مسعود محمدی نوێنەری پارتی بوو لەم ھەڵبژاردنەدا . لە ١٩٥٥ ھمزە عبدوڵڵا گەرایەوە ناو پارتی (نەژاد ئەحمەد، خەسرو تۆفیق) و ناوی حزب بە پێشنیاری ئەو گۆرا بە پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان و خەبات بۆ خەباتی کوردستان ، نەژاد احمد و خەسرۆ تۆفیق ھاتنە ناو سەرکردایەتی پارتی .
مستەفا بارزانی بووە سەرۆک .
ئیبراهیم ئەحمەد بوو بە سکرتێر .
عەلی عبدوڵڵا و نوری ئەحمد تەھا و عومەر مستەفا و ھمزە عبدوڵڵا و جەلال تاڵەبانی و حەبیب محمد کریم و نەژاد ئەحمد و خسرو توفیق بوونە ئەندام .
لە ساڵی ( ٥٧ ) سالح حیدری ، حمید عوسمان و عاسم حیدریش بوون بە سەرکردایەتی حزب ، ئەم مارکسیانە کە ھاتنە ناو پارتی ، دەست کردی شیوعی بوون و دەیان ویست پارتی بکەنە دووباڵ و لە ھەمان کاتدا ، جێبەجێ کەری کاری سیاسەتەکانی حزبی شیوعی بێت ، شوعیەکانی ناو پارتی راپۆرتیان لەسەر جەلال و ئیبراھیم ئەحمد نووسی و دایانە سەرکردایەتی حزب و بە بریاری سەرکردایەتی ناوبراوان تجمید کران و پاش ئەم گۆرانە ، ھمزە عبدوڵڵا بوو بە سکرتێری حزب ، بارزانی لە وەزعی ناو پارتی تێگەیشت بۆیە داوای بەستنی کۆنگرەی کرد ، لاینگرانی حزبی شوعی دژی بەستنی کونگرە بوون . بارزانی و لەگەڵ لیژنەی ناوەندی لە ٣٠/٦/١٩٥٩ کۆنفرانسێکیان لە ماڵی بارزانی لە بەغدا بەست و مەکتەبی سیاسی و سکرتێر بەشداری کۆبوونەوەکە نەبوون ، بەڵام کۆنفرانسەکە کارەکانی خۆی جێبەجێ کرد و چەند بریارێکی دا:
- تجمید کردنی مەکتەبی سیاسی .
- بریاری دا بە ، بەستنی کونگرەی چوارەم .
کۆنگرەی چوارەم لە ساڵی ١٩٥٩ لە بەغدا بە ئامادەبوونی (١٣٠) ئەندام بەسترا . کونگرەی چوارەم لەبەر ئەم ھۆیانە گرنگ بوو
- سەرانی باند بازی (ھمزە عبدوڵڵا ، حەمید عوسمان ، سالح حیدری ، نەژاد ئەحمەد ، خەسرۆ تۆفیق) بە یەکجاری لە رێزەکانی حزب دەران کان
- گۆرانکاری لە رێبازی پارتی کرا و گەرایەوە سەر رێبازی پێشووی کە سوود لە مارکسیەت وەربگرێت.
سەرکردایەتی تازەش ھەڵبژێردرا ، مەلا مستەفا بارزانی بوو بە سەرۆک هه‌لبژارد.

کونگرەی پێنجەم سەرەتای ئایاری ١٩٦٠ بە ئامادەبوونی ١٤٨ ئەندام بەسترا . حکومەتی عێراق یاسایێکی نوێ بۆ کومەڵەکان دەرکردبوو ، بە پێی ئەم یاسایە ، حزبێک مۆڵەتی پێ دەدرێت کە لە ماوەی شەش مانگ دا کونگرەی خۆی ببەستێت . پاش دەرچوونی ئەم یاسایە سەرکردایەتی پارتی لە لایەن (بارزانی ، ئیبراھیم ئەحمد ، عومەر دەبابە ، عەلی عبدوڵڵا ، نوری شاووس ، شەمسەدین موفتی ، عەلی عەسکری ، مەلا عبدوڵڵا ، جەلال عبدولڕەحمان ، ئیسسماعیل عارف ) داوایەکی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کرد کە داواکەش پەسەند کرا و مۆڵەتی کارکردن بە پارتی دیموکراتی کوردستان درا.
عبدالکریم قاسم دوو تێبینی لەسەر ڕێبازی پارتی ھەبوو :
- بە پێویستی نەدەزانی ماددەی پەیرەو کردنی مارکسی لینی تێدا بێ .
- ناوی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقی بێ .
کونگرە لە بەغدا بەسترا و ٥ رۆژی خایاند ١٤٨ ئەندام بەشدار بوون ، بارزانی مەڕاسیمی کردنەوەی کونگرەی کرد ، ڕاپۆرتی م . س ، چاودێری و پشکنین خوێندرایەوە ، سەرکردایەتی نوێ ھەڵبژێردرایەوە .
مەلا مستەفا دووبارە بوو بە سەرۆک حیزب به‌ هه‌لبژاردن.

کونگرەی شەشەم لە ١ی تەمووزی ساڵی ١٩٦٤ لە قەلادزێ بە ئامادەبوونی ٦٠٠ ئەندام بەسترا . لە نێوان کونگرەی پێنج تاکو کونگرەی شەشە کومەڵێک رووداو لە ئاستی عێراق و ھەرێمایەتی رووی دا دابوو . پەیوەندی پارتیمان و حکومەتی عێراق : *پەیوەندی پارتی و حکومەتی عێراق لەسەر ماددەی ٢ ی دەستووری عێراقی کە دەلێت عێراق بەشێکە لە ئومەی عەرەبی بەرەو ساردی دەروێشت و پارتی ڕای وابوو کە بەشە عەرەبیەکەی عێراق بەشێکە لە ئومەی عەرەبی .
حکومەت لەڕێگەی (ئیسماعیل عبادی) بەرێوەبەری پولیسی موسڵ ھێندەک کوردی چەکدار کردبوو بە دژی بارزانی و پارتی.
*لە ئازاری ١٩٦١ جەنابی بارزانی لە بەغداوە گەرایەوە بارزان .
*لە ٣٠ ی تەمموزی ١٩٧١ پارتی یاداشتێکی دایە حکومەتی عێراق کە ١٣ خالی لە خۆدەگرت کە یەکێک لە خالەکان کشانەوەی ھێزەکانی میری بوو کە تازە ھێندرابوونە کوردستان.
*حکومەتی ناوەندی دەستی کرد بە گرتنی کەوادیری پارتی بێ پرس.
*زۆربەی ھەڤاڵانی پارتی لە ناو سوپا و پولیس پەیوەندییان بە پارتی وە دەکرد . ٧
ماوەی ٣ تا ٤ مانگ ھەوڵێکی زۆر درا کە وەزع نەگاتە شەر ، بەڵام قاسم تاکیدی لەسەر ئەوامری دەکردەوە.
لە ٦ی ئیلوولی١٩٦١ پارتی مانگرتنی لە شارەکان راگەیاند ، دژی کردەوەکانی حکومەتی ناوەندی کە سەرکەوتوو بوو رێگاکانی ھەولێر و کەرکوک ، سلێمانی و کەرکوک ، ھەولێر وموسل لە لایەن لایەنگرانی پارتی وە گێرا .
لە ٩ی ئەیلوولی ١٩٦١ دا حکومەت ھێرشی ھێنایە سەر کوردستان ، سەرەتا ھێندەک سەرکەوتنی بەدەست ھێنا کە وای زانی شۆڕش نەماوە .
قاسم لە سەردانەکەی دا لە کۆتایی ١٩٦١ لە سەدەی دەربەندیخان گووتی سەرکێشی نەماوە .
ھەڵوێستی پارتی عێراقیەکان لەسەر شۆڕشی ئەیلول :
*حزبی شیوعی سەرەتا دژی شۆڕش بوون و بە کونە پەرستیان لە قەڵەم دەدا بەڵام دوایی ھەڵوێستیان گۆری داوای ئاشتبوونەوەیان دەکرد.
*حزبی بەعسی عەرەبی سۆشیالیستی و ئەحزابی تری عەرەبی دژی شۆڕش و حکومەتی عبدولکەریم قاسم بوون ، باری عبدالکریمیان قۆزیەوە و لە ١٩٦٣ کودەتایان کرد و لە دواییدا قاسمیان کوشت .
*لە ئازار ١٩٦٣ بارزانی کونگرەیەکی نەتەوەیی لە کۆیە بەست ، کە سەرکردایەتی حزب و بەرپرسانی پێشمەرگە و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و عەشائری بەشداریان تێدا کردوو و بارزانی داوای حوکمی زاتی دەکرد بۆ ھەمان مەبەست وەفدێکی بە سەرۆکایەتی جەلال تالەبانی و ئەندامیەتی سالح یوسفی محمود محمد ، حسین خانەقا ، حەمد محمد ، حەبیب محمد کەریم ، عەقید سدیق ، شاخەوان نامیق ، بابەکر ڕەسول ،مستەفا عەزیز ، کە بۆ ووتوێژ چوونە بەغدا ، پاشان حکومەتی لامەرکەزی لە جیاتی حوکمی زاتی راگەیەندرا ، وەفدی کوردیش بە ھیلیکوپتەر لە بەغداوە گوازرانەوە کەرکوک لەوێش گیران .
لە تشرینی دووەمی ١٩٦٣ عبدولسەلام عارف کودەتایەکی سەربازی کردو پاش کودەتاکە داوای ڕاگرتنی شەڕی کرد بارزانیش راگرتنی شەری بە پەسەند زانی و شەر راگیرا . پاش راوەستانی شەر دیسان ووتوێژ دەستی پێکردەوە ، کە شاندی کوردی بریتی بوون لە سەرۆک بارزانی و جەلال تالەبانی و نوری شاوەیس و وەفدی حکومەتیش پارێزگاری سلێمانی حاجی محمود عبدالرزاق بوو ، یەکگرتن لەسەر بریارەکەی کرا بەڵام کاتێک کە جەلال تالەبانی و نوری شاوەیس چوونە ماوەت ، مەکتەبی سیاسی رازی نەبوو ، لەوێ جەلالیش رای گۆری ، مەکتەبی سیاسی بەیانێکی دەرکرد و قسەی ناشیرینی بە بارزانی گووت بوو ، واتە بەیانیان دەرکرد کە ئایا رێککەوتنی موشیر و بارزانی ئاشتی یە یان خۆدانە دەست .
لە نیسانی ١٩٦٤ کۆنفرانسێک لە ماوەت لە لایەن مەکتەبی سیاسی بەسترا ، کە ژمارەیان نزیکەی ٨٠ ئەندام دەبوو لەم کونفرانسەدا بریاری ڕووت کردنەوەی بارزانیان لە ھەر جۆرە بەرپرسیارییەتێک دا ، لیژنەی چاودێری ویستیان لە چارەسەری ئینشقاقەکە دەور ببینن ، بەڵام مەکتەبی سیاسی رازی نەبوو ، بارزانی ناچار بوو کە کونگرە ببەستێت ، لیژنەی ئامادەکاری کونگرەی شەش لە سەرەتای مانگی ٥/١٩٦٤
کونگرەی شەشەم لە سەرەتای مانگی تەموزی ١٩٦٤ لە قەڵادزێ بەسترا ، کونگرە وەفدێکی ناردە ماوەت تاکو ببنە ئەندام ، بەڵام نەھاتن و کونگرەیان رەت کردەوە ، وەفدەکەش لەم ھەڤاڵانە پێک ھاتبوون : عەلی ھەژار ، مەجید ئەترۆشی ، ئەحمد ئەترۆشی ، فاتیح محمد ، ئیسماعیل مەلا عزیز ، جەلال محمود بەگ .
بریارەکانی کونگرە :
- مەلا مستەفا بارزانی بە کوی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردرا.
- ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیش هەڵبژێردران.

کونگرەی حەوتەم پارتی ویستی تازەگەری لە کوردستان دروست بکات بۆ بەرێوەبردنی کاروباری ئیداری ، لە راپەراندنی کاروباری ئیداری .
لەو ماوەیەدا پەیوەندی پارتی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق باش نەبوو ، چونکە حکومەتی عبدولسلام باوەری بە چارەسەر کردنی کێشەی کورد نەبوو ، حکومەت کابینەی خۆی راگەیاند و تەنیا وەزیرێک محسن دزەیی دایە پارتی و وەزیرێکیش دایە لایەنی ھەمەدان تەھا محیەدین مەعروف کە بەعس ئەم کارەی کرد پارتی خۆی کێشایەوە .
• لیژنەی ئامادەکاری کونگرەی حەوتەم پێکھێنرا لە ھەندێک ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کەسانی تازەش کە گەرابوونەوە ناو حزب وەک علی عبداللە و نوری شاوەیس . 
• لیژنەی ئامادەکاری لە ھاوینی ١٩٦٦ دەستیان کرد بە ھەڵبژاردنی نوێنەرانی کونگرە . • لە ١٥/١١/١٩٦٦ لە گەلالە بە ئامادەبوونی ٣٧٠ ئەندام کونگرە دەستی بە کارەکانی خۆی کرد :
- لەم کونگرەدا ھەندێ دەستکاری لە پەیرەو و پرۆگرام کرا کە مەکتەبی سیاسی لە ٥ ئەندامەوە کرایە ٧ ئەندام .
- چەند ئەندامێکی کومیتەی ناوەندی بە یەکجاری لە رێزەکانی پارتیمان دەر کران وەک:
- سەرۆک بارزانی بە کوی دەنگ بە سەرۆکی پارتیمان ھەڵبژێردرا.
- کومیتەی ناوەندی و دەستەی چاودێری ھەڵبژێردران.
• ١٩٦٩ حکومەت ھێرش کردە سەر کوردستان و بوردومانی ناوچەکانی بادینانی کرد . 
• حکومەت دەرگای خەباتی داخست و رۆژنامەی نوری لە جیاتی دەرکرد حکومەت لە کۆتایی ١٩٦٩ داوای ووتوێژی لەگەڵ پارتی دا کرد و پارتیش کە ھەردەم دیالۆگی پێ لە شەر باشتر بوو ، ئەم داواییەی حکومەت پەسەند کرد و وەفدی پارتی بۆ ئەم مەبەستە چوونە بەغدا و گەیشتنە رێککەوتنە نامەی ١١ ئازاری ١٩٧٠ .

کونگرەی ھەشتەم ئەم کونگرەیە لە ١ی تەمموز ١٩٧٠ بە ئامادەبوونی ٤٨٨ ئەندام بەسترا .
ئەم کونگرەیە لەبەر ئەم ھۆیانەی خوارەوە بە کونگرەێکی نموونەیی دادەنرا:
- ئەندامانی کونگرە زۆربەیان بە ھەڵبژاردن بۆ بوونە ئەندامی کونگرە ، ئەوانەی کە لە ناو شارەکان بوون پاش ١١ ی ئازار ھەڵبژێردرابوون و ئەوانەی تریش پێش ١١ ی ئازار ھەڵبژێردرابوون.
- ژمارەیەکی زۆری ئافرەت بۆ یەکەم جار بەشداری کونگرەیان کرد .
- نێردراوی چەندین پارتی عێراقی میوانی کونگرە بوون وەک حزبی شیوعی ، حزبی بەعس و نوێنەری رێکخراوی فەلەستین وچەندان پارتی تر
- لە کەش و ھەوایەکی دیموکراسینەدا کونگرە بەرێوەچوو و بارزانی ووتارێکی بابەتیانەی پێشکەش کرد .
- بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردراوە .
-کومیتەی ناوەندی لە ٢١ ئەندام ھەڵبژێردرا.
- مەکتەبی سیاسیش هەڵبژێردرا.
کونفرانسی ١١ی ئابی ١٩٧٦لە بەرلین لە ئازاری ١٩٧٥ شۆڕش تووشی نسکۆ بوو بە ھۆی رێکەوتنامەی جزائیر لە نێوان شای ئێران و رژێمی بەعسی عێراقی . 
خەڵکێکی زۆر ئاوارەی ئێران و ئەوروپا و ئەمریکا بوون ، و ئەمریکیەکان لە دارشتنی سیاسەتی ئەستراتیژێکی خۆیان لە رۆژھەلاتی ناڤین ، هەڵبژاردنی پشت کردن لە کوردیان ھەڵبژارد . لە ھاوێنی ١٩٧٥ خوێندکارانی ئەوروپا کونگرەیەکیان بەست لەم کونگرەیەدا شورشی ئەیلولیان ھەڵسەنگاند ، ھەندێک ئەندامی سەرکردایەتی گەیشتنە ئەوروپا ، لە شوباتی ١٩٧٦ کۆبوونەوەیەک لە ئەلمانیا بەسترا و باس لە رێکخستنەوەی پارتی کرا ، کومەڵەی خوێندکارانیش ھەمان ساڵ کونگرەی خۆی بەست و دکتۆر رۆژ بوو بە سکرتێری کومەڵەکە ، پاش نسکوی ١٩٧٥ ، لە ٢٦ی ئایار ١٩٧٦ شۆڕشی گولانی پێشکەوتنخواز بڵێسەی شۆڕشی گەلانی کوردستان جارێکی تر بلند کردەوە . 
لە ١١ تا ١٦ی ئابی ١٩٧٦ لە بەرلینی بە بەشداری ٨٠ ئەندامی پارتی کونفڕانسێک بەسترا ، لەم کونفرانسەدا سەرکردایەتی کاتی پارتی کە پێشتر دانرا بوون ، پەسەند کرایەوە ، لەم کونفراسەدا رەخنەیەکی زۆر لە شۆڕش گیرا و ئەم رەخنانەش وای کرد کە جارێکی تر بە روحێکی تازە و رێکخستنەێکی پەتەوەوە دەست بە دووبارە رێکخستن بکرێتەوە و خەڵکێکی زۆری لە دەورەی کۆ ببێنەوە ، ئەم رێبازە لە کونگرەی ٩ یەم پەسەند کرا ، لەم کونفرانسە درێژە دان بە شۆڕش پەسەند کرا .

کونگرەی نویەم لە ناوەراستی مانگی ٥/١٩٧٩ لە گوندی شاوانە لە ناوچەی شنوی کوردستانی رۆژھەلات سەرکردایەتی کاتی و زۆربەی ئەندامانی کونگرە کۆبوونەوە و بریاری بەستنی کونگرەیان دا و بۆ ئەم مەبەستە لیژنەی ئامادەکاری کونگرەیان پێک ھێنا. لیژنەی ئامادەکاری دەست کرد بە ئامادەکاری بۆ بەستنی کونگرە کە دوو روانگەی جیاواز ھەبوون سەبارەت بە بەستن و نەبەستنی کونگرە . 
ھۆیەکانی نەبەستنی کونگرە :
- کوچی رێبەری روحی نەتەوەی کورد.
- شای ئێران بە ھۆی شۆڕشی گەلانی ئێران تووشی شکست ببوو و لە تێروانینی رژێمی نوێ سەبارەت بە شۆڕش دوو دل بوون.
بەڵام سەرەرای ئەم دوو ڕوانینە ، بریار بە بەستنی کونگرە درا . ناکۆکی ھەبوو ، بەڵام ناکۆکییەکە فکری نەبوو ھەر بۆیەش پاش ماوەیەک زۆربەیان گەرانەوە ناو پارتی . لە ٤/١٢/١٩٧٩ لە گوندی دەربەند لە ناوچەی مەرگەوەری پارێزگای ورمێ بە ئامادەبوونی ٣٢٥ ئەندام کونگرە بەسترا لەم کونگرەیەدا وەفدێکی حزبی شیوعی بە سەرۆکایەتی ئەبو حیکمت بەشداربوون کە وەتارێکشیان خوێندەوە و بروسکەی پارتەکانی کوردستانی تورکیا و سوریا خوێندرایە . ئەم کونگرەیە ١٢ رۆژی خایاند و لەم کونگرەیەدا رێبازی بزوتنەوەی ئازادی خوازی کورد پەسەند کرا . لەم کونگرەیەدا بریار درا کە پارتی رۆلی ناوبژیوان ببینێت لە نێوان حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆماری ئیسلامی ئێران ، سەرەرای ھەوڵێکی زۆر ئەم ھەوڵانە بێ ئەنجام بوون .
ھەروەھا بریار درا بە دامەزراندنی بەرەیەکی نیشتمانی عێراقی و ھەروەھا بەرەیەکی کوردستانی ، لەم کونگرەیەدا توراسی فکری بارزانی نەمر بوو بە سەرچاوەیەکی فکری و گۆرانکاریش لە ماددەی ٥ پرۆگرام کرا . 
• ھەڤاڵ مسعود بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردرا . کومیتەی ناوەندی لە ٢١ ئەندام پێک ھات ئەندامانی کومیتەی ناوەندی پێشوو ، ئەوانەی رێزی پارتیمان بە جێھێشت بوون لە رێزی پارتی دەر کران جگە لە ێالح یوسفی نەبێت کە ئەویش بە بریاری بارزانی گەرابووە عێراق . بە سەرۆکایەتی مسعود بارزانی لە ئوردوگای زێوە کومیتەی ناوەندی کۆبووە و لەم کۆبوونەوەیەدا مەکتەبی سیاسی پێک ھێندرا عەلی عبدوڵڵا بووە بە سکرتێر
رووداوەکان :
- ھەندێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی کاتی لە پارتی دابران و پارتێکی نوێیان پێک ھێنا بە ناوی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستان .
- لە ٢٨/١١/١٩٨٠ بەرەی نیشتمانی عێراقی ( جود ) لە نێوان ، پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی شیوعی عێراق و حزبی سوسیالیستی کوردستان و پارتی سوسیالیستی کورد پێک ھات .
- لە ١٣/١١/١٩٨٤ چوار پارتی تری عێراقی و کوردستانی ھاتنە ناو بەری جود : حزبی گەلی دیموکراتی کوردستان و حزبی الاشتراکی عێراقی و کومەڵەی دیموکراتی عێراقی .
- یەکێتی شەری دژی بەرە جود ھەڵگیرساند بەڵام لە ١٩٨٦ لە تاران ئاشت بوونە لە نێوان پارتی و یەکێتی کۆتایی بەم شەرە ھێنا .
لە ٢/٥/١٩٨٨ بەرەی کوردستان پێک ھات لە ٧ حزبی کوردستانی : 
• پارتی دیموکرراتی کوردستان . 
• یەکێتی نیشتمانی کوردستان 
• حزبی شیوعی عێراقی - هەرێمی کوردستان .و حزبی سوسیالیستی کوردستان و حزبی سوسیالیستی کورد و حزبی گەلی دیموکراتی کوردستان و حزبی زەحمەت کێشانی کوردستان .
رژێمی بەعسی عێراقی لە ١٦/٣/١٩٨٧ شاری ھەلەبجەیان کیمیا باران کرد .
لە خواکورک ٤٥ رۆژ شەر لە نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و رژێمی عێراق بەردەوام بوو کە رژێم ھێزێکی یەکجار زۆری ھێنابوو بەرەکانی شەر و لەم بەرەیەدا زەربەیەکی گەورەی لێ کەوت .
لە شۆڕشی گولان ئەم کارانەی خوارەوە جێبەجێ کران :
- دەست کرا بە دروست کردنی پەیوەندییەکان و مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە دانرا.
- بڵاوکراوەیەکی ھاوبەش لەگەڵ دیموکرات بڵاوکرایەوە .
- پەیوەندی لەگەڵ پارتەکانی کوردستانی تورکیا و سوریا کرا .
- ئیزگەی کوردستان و رۆژنامەی خەبات سەرلە نوێ دامەزرایەوە .
- رێکخراوە جەماوەرییەکان زیندوو کرایەوە . ٦. دەزگای پەروەردەی و تەندروستی دانران
دەورەی کادیران کرانەوە ( ٧ەوە بۆ ٨ ) .
- لە کونگرەدا بریاری دامەزراندی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانیان دا کە دابمەزرێن.

کونگرەی دەیەم لە ساڵی١٩٨٩ کاری ھەڵبژاردنی لیژنەی ئامادەکاری کونگرەی کۆتایی پێ ھات و ھەڵبژاردن کۆتایی پێ ھات بەڵام لەبەر ھەندێ ھۆ کونگرە دوا خرا بۆ ٢/١٢/١٩٨٩ . 
لە ٢/١٢/١٩٨٩ کونگرە لە گوندی ھاشم ئاوە ( ھێشماوە ) ناوچەی مەرگەوەرە بە ئامادەبوونی ٣٣٢ ئەندام بەسترا . مەسعوود بارزانی لەم کونگرەیەدا جارێکی تر بە ھۆی گوشاری زۆری ئەندامانی کونگرە بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردرایەوە . ئەندامانی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردران.

کونگرەی یانزدەھەم کومیتەی ناوەندی لە مانگی ٣/٣/١٩٩٢ بریاری دا لیژنەی ماوە کاری کونگرە پێک ھێنرا . لەم کونگرەیەدا چەند پارتێکی کوردستانی بریاریان دا بێنە ناو پارتی :
پارتی یەکگرتن ( سوسیالیست ، پاسول ، گەل ) .
یەکێتی دیموکراتی کوردستان .
بزوتنەوەی کوردی فەیلی موسلمان .
رۆژی ١٦ی ئابی ساڵی١٩٩٣ کونگرە لە شاری ھەولێر بەسترا و لە ٢٦ی ئاب کوتایی پێ ھات . لەم کونگرەیەدا مەسعوود بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردرا . علی عبدوڵڵا بوو بە جێگری سەرۆک . ئەندامانی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردران.

کونگرەی دوانزدە لە ١٤/١٠/١٩٩٩ لە پایتەختی ھەرێمی کوردستان (هەولێر) بەسترا . لە مانگی ئایاری ١٩٩٩ لیژنەی ئامادەکاری کونگرەی دوانزدە پێک ھات ،لیژنە کارەکانی خۆی بە سەرکەوتووی جێبەجێ کرد . کونگرە لە ٦/١٠/١٩٩٩ لە شاری ھەولێر دەستی پێ کرد . لەم کۆنگرەیەدا کومیتەی ناوەندی لە ٣٧ ئەندام کرا بە ٣١ ئەندام و ( ٩ ) ئەندامی یەدەک . مەسعوود بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردرایەوە . کومیتەی ناوەندیش و مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردان.

کۆنگرەی سێزدە ئەم کۆنگرەیە ١١تا ١٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ بوو کە نزیکەی ١٥٠٠ ئەندامی پارتی تیایدا بەشداربوون
مەسعوود بارزانی بووە سەرۆکی حیزب
نێچیرڤان بارزانیش بووە جێگری یەکەمی سەرۆک
هەڵبژاردنیش بۆ مەکتەب سیاسی ئەنجام درا

*سەرۆکەکانی پارتی دیمورکراتی کوردستان
- مەلا مستەفا بارزانی (١٩٤٦-١٩٧٩)- (کۆنگرەی یەکەم تا کۆنگرەی نۆیەم)
- مەسعوود بارزانی (١٩٧٩-تائێستا)- (کۆنگرەی نۆیەم تا کۆنگرەی سێزدە)
كۆنگره‌كانی حزب له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌:
کۆنگرەی یەکەم: ١٦/٨/١٩٤٦ ، بە نھێنی لە شاری بەغداد، لە ماڵی (سەعید فەھیم) بەسترا، بە ئامادەبوونی نزیکەی (٧٠) نوێنەر.
کۆنگرەی دووەم: لە مانگی ئاداری ساڵی (١٩٥١) لە شاری بەغداد، ماڵی (عەلی حەمدی) بەسترا، بە ئامادەبوونی نزیکەی (٣٠) نوێنەری لق و ناوچەکانی پارتی.
کۆنگرەی سێیەم: ٢٦/١/١٩٥٣ ، لە شاری کەرکووک ،بە ئامادەبوونی نزیکەی (٣٥-٤٠) نوێنەر بەسترا.
کۆنگرەی چوارەم: ٤-٧/١٠/١٩٥٩، لە شاری بەغداد، ماڵی (کاکە زیاد) بە سەرپەرشتی مەلا مستەفا بارزانی بەسترا.
کۆنگرەی پێنجەم: مانگی ئایاری ساڵی (١٩٦٠) ، لە بارەگای ئەوکاتی حزب لە شاری بەغداد، بەسترا.
کۆنگرەی شەشەم: لە سەرەتای مانگی تەموزی ساڵی (١٩٦٤) لە شارۆچکەی قەلێدزێ بەسترا.
کۆنگرەی حەوتەم: ١٥/١١/١٩٦٦ ، لە گەڵاڵە بەسترا.
کۆنگرەی ھەشتەم: ١/٧/١٩٧٠، لە ناوپردان بە ئامادەبونی (٤٨٨) نوێنەر بەسترا.
کۆنگرەی نۆیەم: ٤/١٠/١٩٧٩، لە زێوەی دەڤەری (مەرگەوەڕ) بەسترا، تیایدا بە تێکرای دەنگ (مسعود مستەفا بارزانی) بەسەرۆکی پارتی ھەڵبژێردرا.
کۆنگرەی دەیەم: ٢-١٢/١٢/١٩٨٩، لە (مەرگەوەڕ) بە بەشداری (٣٣٢) نوێنەر بەسترا.
کۆنگرەی یانزەیەم: ١٩٩٣، لە ھەولێری پایتەخت، بە بەشداری (٢١٧٦) نوێنەر بەسترا.
کۆنگرەی دووانزەیەم: ٦-١٤/١٠/١٩٩٩، لە ھەولێری پایتەخت، بە بەشداری (١٤٧٣) نوێنەر بەسترا.
کۆنگرەی سیانزەیەم: ١١/١٢/٢٠١٠-١٨، لە ھەولێری پایتەخت، بە بەشداری زیاتر لە (١٥٠٠) نوێنەر بەسترا.

لقەکانی پارتی ئه‌مامه‌ن:

لقی یەک لەدهۆک
لقی دوو لە هەولێر
لقی سێ لە کەرکووک
لقی چوار لە سلێمانی
لقی پێنج لە بەغداد
لقی شەش لە باکوری ئینگلاند ، لەندەن
لقی حەوت لە ئەمریکا لە شاری واشنتۆن
لقی هەشت لە [زاخو]
لقی نۆ لە ئاکرێ
لقی دە لە سۆران
لقی یازدە لە ڕانیە
لقی دوازدە لە ھەڵەبجە
لقی سێزدە لە موسڵ
لقی پازدە لەدیالا - خانەقین
لقی شازدە لە هەولێر ودەوروبەری لەشاوێس
لقی چواردە لە شەنگال
لقی حەڤدە لە ئامێدی
لقی نۆزدە لە چەمچەماڵ
لقی هەژدە لە شێخان
لقی بیست لە کەنەدا
لقی بیست و دوو لە گەرمیان - کەلار
لقی بیست و سێ لە مەخموور
لقی بیست و چوار لە شەقڵاوە
لقی بیست و پێنچ لە بالەکایەتی

ئاڵا و هێمای حیزب
ئاڵا:
ئاڵای پارتی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پێكدێت له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پیته‌كانی (Pdk) كه‌ ئاماژه‌ن بۆ پیته‌كانی سه‌ره‌تای ناوی پارتی به‌ رێنووسی لاتینی (PARTIYA DEMOKRATA KURDISTANE) به‌ ره‌نگه‌كانی زه‌رد و سوور كه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی بازنه‌یه‌ك كێشراون.
هێما:
هێمای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ دوو بازنه‌ پێكدێت، بازنه‌ی ده‌ره‌وه‌ و بازنه‌ی ناوه‌وه‌ كه‌ خۆرێكی دره‌وشاوه‌ له‌خۆده‌گرێت، له‌گه‌ڵ چل و شه‌ش تیشك كه‌هێمایه‌ بۆ ساڵی ١٩٤٦، كه‌ تیایدا پارتی دامه‌زرا. له‌ ناوه‌ڕاستی خۆره‌كه‌ هه‌ڵۆیه‌كی تیادایه‌ كه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ وه‌ستاوه‌. له‌ سه‌ره‌وه‌ی دره‌شمه‌كه‌ و له‌نێوانی چێوه‌ی هه‌ردوو بازنه‌كه‌، ناوی پارتی نوسراوه‌. له‌ خواره‌وه‌ی هه‌ڵۆكه‌، پیته‌كانی سه‌ره‌تای (Kurdistan Democratic Party-KDP) نوسراوه‌. خوارووی چێوه‌ی بازنه‌ی ناوه‌وه‌ی دروشمه‌كه‌ به‌ دوو گوڵه‌گه‌نمی یه‌كتربڕ ته‌واوكراوه‌. له‌ ژێر خۆره‌كه‌ و بۆشایی نێوان چێوه‌ی هه‌ردوو بازنه‌كه‌ نوسراوه‌ (PARTIYA DEMOKRATA KURDISTANE) به‌ ڕه‌نووسی لاتینی نوسراوه‌. هه‌موو دروشمه‌كه‌یش له‌ سه‌ر ره‌هه‌ندێكی سپی كێشراوه‌ كه‌ هێمای پاكیزه‌یی و ئاشتی و ئازادی و هه‌ماهه‌نگییە.

شڤان پەروەر

شڤان پەروەر Shivan Perwer


شڤان پەروەر (لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٥٥) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە. لە شاری ئورفا لەدایکبوو و ھەر لەوێدا دەستی بە گۆرانی وتن کرد. لە تەمەنی گەنجیدا دا چەند کاسێتی بە زمانی تورکی تۆمار کرد و تاکوو لە تورکیا خە فە قان سیاسی لەژێر ڕژێمی کودەتای سیستەمی عەسکەری کرا و شوان بوو بە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان ودوای ماوەیەک لە ساڵی ١٩٧٥ چوو بۆ ئەورووپا و لەوێ لەسەر ئیشی ھونەریی بەردەوام بوو. لە دوای ڕووخانی رژێمی سەددام گەڕایەوە بۆ ھەرێمی کوردستان. گلستان پرور گۆرانیبێژی کورد، ھاوسەری شوان پرور وھە مچنین یە ک کوڕی ھەیە بە ناوی: سە ر خو بو ن .

ویبسایت :


شڤان پەروەر

شڤان پەروەر لە سوێد ساڵی ٢٠٠٥ لەکاتی پێشکێشکردنی کۆنسێرتی هونەری
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونئیسماعیل
لەدایکبووی٢٣ی ئەیلوولی ١٩٥٥(تەمەن ٥٧)
تورکیا
شێوازمیوزیکی فۆلکلۆری
ئامێرەکانساز
ساڵانی چالاکبوون١٩٧٤ تاکوو ئێستا
ماڵپەڕشڤان پەروەر

گۆڤەندا ئازادیخوازان (١٩٧٥)                                            
ھەڤالێ بارگرانم (١٩٧٦)                                               
ھەرنە پێش (١٩٧٧)                                                     
ئەی فەرات (١٩٧٨)                                                 
کینە ئەم (١٩٧٩)                                                    
ھای دل (١٩٨٠)                                                          
گەلێ من رابە (١٩٨١)                                                     
ئاگری (١٩٨٢)                                                      
بلبلۆ / فەرزێ (١٩٨٣)                                               
دۆتمام (١٩٨٥)                                                   
لێ دیلبەرێ (١٩٨٦)                                             
ھەڵەبجە (١٩٨٨)                                                 
خەونا من / قاسملۆ (١٩٩١)                                                
زەمبیلفرۆش (١٩٩٢)                                                     
یا ستار (١٩٩٥)                                                                
نازێ (١٩٩٦)                                                                 
ھێڤیا تە (١٩٩٩)                                                              
رۆژ و ھەیڤ (٢٠٠٠)                                                                 
سارێ (٢٠٠١) 

11‏/8‏/2013

ئەنجلینا جۆڵی

ئانجەلینا جولی Angelina Jolie

ئانجەلینا جولی (بە ئینگلیزی: Angelina Jolie) ئەکتەرێکی ئەمریکی بەناوبانگە و بەدەستھێنەری خەڵاتی ۆسکارە، لەدایک بووی ٤ یونیو، ١٩٧٥، کچێکی ھەیە بەناوی شیلوە نۆڤێل لە ئەکتەر براد پیت، وەھەروەھا ھەردووکیان باوک و دایکی بەخێوکەری مادوکس جولی بیت لە کەمبۆدیا، زھار جولی بیت لە ئەسیوبیا، و نوفیل شیلوە لە ڤێتنام، وە ھەروەھا ئەنجیلینا بەناوبانگە بەکاری خێرخوازی و ئێستا لە سەفیری کاری چاکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەنجلينا جولی

ئانجەلینا جولی لەساڵی ٢٠١١
لەدایکبوون٤ی حوزەیرانی ١٩٧٥ (تەمەن ٣٨)
لۆس ئەنجەلۆس و کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا
ھاووڵاتیئەمریکا, کەمبۆدیا, Sarajevo(honorary)
پیشەئەکتەر, دەرهێنەر, نووسەر, بەرهەمهێنەر, خێرخواز
ساڵانی چالاکی١٩٨٢; ١٩٩١–present
ھاوسەرجۆن لی مێلەر (١٩٩٦–١٩٩٩)
بۆب ترۆتنتن (٢٠٠٠–٢٠٠٣)
یاربڕاد پیت (٢٠٠٥–تا ئێستا)
منداڵەکان٦
دایک و باوکجۆن ڤیۆیت
ماڕچەلێنی مێرتلاند
خزمەکانجەیمس هاڤین (برا)
چیپی تایلۆور (خاڵ)

خەڵاتی ئۆسکار

  • خەڵاتی باشترین ئەکتەر لەساڵی ٢٠٠٠ بەهۆی فێلمی Girl, Interrupted
  • خەڵاتی باشترین ئەکتەری لەساڵی ٢٠٠٩ بەهۆی فێلمی Changeling


کاری خێرخوازی

لەدوای ئەکتەری ئەنجلێنا کاری خێرخوازی دەکات کە تائێستا چەندەها ملیۆن دۆلاری بەخیشوەتە دەزگاخێرخوازی لەزۆربەی ووڵاتەکان لەوانە:
  • یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ ئەفغانستان
  • یەک ملیۆن دۆلار بۆ دەزگای منداڵانی جیهانی
  • یەک ملیۆن دۆلار بۆ دەزگای ڕووبەرووبوونەوەی نەخۆشی ئایدز
  • ٥ملیۆن دۆلار بۆ مناڵانی کەمبۆدیا
  • سەد هەزار دۆلار بۆ دەزگای خێرخوازی دانیاڵ بیڕێڵ
  • جگەلەوەش چەندەها جار سەردانی ووڵاتانی سوریا و عێراق و سۆماڵ و سلڤادۆر و تەنزانیا و سیرالیۆن وە ئەفغانستانی کردووە کە سەردانی ماڵە هەژار نشینەکانی کردووە یارمەتی ماددیانی داوە هەر ئەوەش بۆتەهۆی ئەنجلێنا ببێتە ئەکتەرێکی ناسراو لەجیهانی سینەما

بەرهەمەکان

Actor
TitleYearRoleNotes
Lookin' to Get Out1982ToshAs Angelina Jolie Voight
Cyborg 21993Casella "Cash" ReeseDirect-to-video film
Without Evidence1995Jodie Swearingen
Hackers1995Kate "Acid Burn" Libby
Love Is All There Is1996Gina Malacici
Mojave Moon1996Eleanor "Elie" Rigby
Foxfire1996Margret "Legs" Sadovsky
True Women1997Georgia Virginia Lawshe WoodsTV film
George Wallace1997Cornelia WallaceTV film
Golden Globe Award for Best Supporting Actress – Series, Miniseries or Television Film
Nominated—Emmy Award for Outstanding Supporting Actress – Miniseries or Movie
Playing God1997Claire
Gia1998Gia CarangiTV film
Golden Globe Award for Best Actress – Miniseries or Television Film
Satellite Award for Best Actress – Miniseries or Television Film
Screen Actors Guild Award for Outstanding Female Actor – Miniseries or Television Movie
Nominated—Emmy Award for Outstanding Lead Actress – Miniseries or Movie
Hell's Kitchen1998Gloria McNeary
Playing by Heart1998JoanNational Board of Review of Motion Pictures Award for Breakthrough Performance
Pushing Tin1999Mary Bell
The Bone Collector1999Amelia Donaghy
Girl, Interrupted1999Lisa RoweAcademy Award for Best Supporting Actress
Broadcast Film Critics Association Award for Best Supporting Actress
Golden Globe Award for Best Supporting Actress – Motion Picture
Screen Actors Guild Award for Outstanding Supporting Female Actor
Nominated—Chicago Film Critics Association Award for Best Supporting Actress
Gone in 60 Seconds2000Sara "Sway" Wayland
Lara Croft: Tomb Raider2001Lara CroftNominated—MTV Movie Award for Best Female Performance
Nominated—Saturn Award for Best Actress
Original Sin2001Julia Russell/Bonny Castle
Life or Something Like It2002Lanie Kerrigan
Lara Croft Tomb Raider: The Cradle of Life2003Lara Croft
Beyond Borders2003Sarah Jordan
Taking Lives2004Illeana Scott
Shark Tale2004LolaVoice
Sky Captain and the World of Tomorrow2004Francesca "Franky" CookPeople's Choice Award for Favorite Female Action Star
Nominated—Saturn Award for Best Supporting Actress
Alexander2004Olympias
Mr. & Mrs. Smith2005Jane SmithNominated—People's Choice Award for Favorite Female Action Star
Nominated—People's Choice Award for Favorite Female Movie Star
The Good Shepherd2006Margaret "Clover" Russell
A Mighty Heart2007Mariane PearlSanta Barbara International Film Festival Award for Outstanding Performance of the Year
Nominated—Broadcast Film Critics Association Award for Best Actress
Nominated—Chicago Film Critics Association Award for Best Actress
Nominated—Golden Globe Award for Best Actress – Motion Picture Drama
Nominated—Independent Spirit Award for Best Female Lead
Nominated—London Film Critics Circle Award for Actress of the Year
Nominated—NAACP Image Award for Outstanding Actress – Motion Picture
Nominated—Satellite Award for Best Actress – Motion Picture Drama
Nominated—Screen Actors Guild Award for Outstanding Leading Female Actor
Beowulf2007Grendel's mother
Kung Fu Panda2008Master TigressVoice
Wanted2008FoxPeople's Choice Award for Favorite Female Action Star
Nominated—MTV Movie Award for Best Female Performance
Nominated—People's Choice Award for Favorite Female Movie Star
Changeling2008Christine CollinsSatellite Award for Best Actress – Motion Picture Drama
Saturn Award for Best Actress
Nominated—Academy Award for Best Actress
Nominated—BAFTA Award for Best Leading Actress
Nominated—Broadcast Film Critics Association Award for Best Actress
Nominated—Chicago Film Critics Association Award for Best Actress
Nominated—Golden Globe Award for Best Actress – Motion Picture Drama
Nominated—London Film Critics Circle Award for Actress of the Year
Nominated—Screen Actors Guild Award for Outstanding Leading Female Actor
Salt2010Evelyn SaltNominated—People's Choice Award for Favorite Action Star
Nominated—People's Choice Award for Favorite Female Movie Star
Nominated—Saturn Award for Best Actress
The Tourist2010Elise Clifton-WardNominated—Golden Globe Award for Best Actress – Motion Picture Musical or Comedy
Kung Fu Panda 22011Master TigressVoice
Nominated—Alliance of Women Film Journalists for Best Animated Female
Nominated—As Seen By Awards for Best Performance by an Actress in a Voice-Over Role
Maleficent2014Maleficentfilming
Salt 22014Evelyn Saltin development