چەند هۆزانەکێن کامی کەماڵ گۆهەرزی | ل سەر فەیسبوکــێ
رێـــــــزان ل سەر فەیسبوکێ
بڕو ئازیزمدڵم وه‌كو په‌پوله‌یه‌كى
ون بوو كه‌وتووته
به‌ر گه‌رده‌لولى چاوه‌كانتهه‌سته‌كانم چركه چركه‌گڕ له
سینه‌م به‌ر ده‌ده‌ننه‌مزانى داوى زوڵفه
ناسكه‌كانتئه‌توانن
ببن به په‌تى سێداره وهه‌ناسه
ماندووه‌كه‌م بخنكێننئازیزموامزانى
فریشته‌كانبه‌هار
بۆ ته‌مه‌ن ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌باوه‌شیان،
هێز به دڵه مرووده‌كانده‌به‌خشێته‌وه‌نه‌مزانى
په‌نجه‌كانى ئه‌وانیش په‌ڕى
گوڵه‌كان هه‌لده‌وه‌رێنێن و به‌هار
له وه‌رزه‌كان دوور ده‌كه‌نه‌وه‌كامى كمال9-4-2015
***********************************
به‌هارم بۆچییه
گیانه‌كه‌مخه‌ریكه به‌هار ده‌گه‌رێته‌وه،
به‌ڵام بولبوله‌كان
له جیاتى ئاوازى خوشه‌ویستى
سازى غه‌میان پێیه ..
كوێستان و گوڵه‌كانى سور
له یه‌كتر جیابونه‌ته‌وه
بارانه‌كانى خوشه‌ویستى
دڵى سوتاوى من
له باوه‌ش ناگرن ..
ئیتر من به‌هارم بۆچیه ؟
كه ئه‌و چاوه جوانانه‌ت
گڕ به هه‌سته‌كانم به‌ربده‌ن ...
من به‌هارم بۆ چییه ؟
كه ئاوره‌كانت دوزه‌خ له قه‌فه‌سى سینه‌م به‌ربده‌ن ...
كامى كمال 2014-2-16
***********************************
چاوه‌رێتم
عه‌شقم
له
جوڵه‌ى زۆڵفه‌كانت
ڕوحى
وه‌رگرتووه
دڵم
به
تیشكى چاوه‌كانت
له‌رزیوه‌و
مه‌ست بووه
خوێنى سارد و سڕم
به‌گه‌رماى
ده‌سته‌كانت
گه‌رم
بووه و حه‌سایته‌وه
ته‌مه‌نم
به
هیواى سۆزه‌كانت
پیرى
له یاد كردووه
كه وایه با چیتر
له‌ناو
ڕوناكییه‌كه‌ى مانگدا
ونى خه‌یاڵى
بینینت نه‌بم
با چیتر هه‌ناسه‌م
بێ
بۆنى گه‌ردن و باوه‌شت
ماندووى
ژیان نه‌بێت
با چیتر نه‌بم به به‌نده‌ى
ئه‌ستێره‌كانى
ئاسمان و
نزاى
بینیت لێیان بكه‌م
....
كامى كمال
2015-4-2
2015-4-2
***********************************
هه‌ر تۆى
ته‌مه‌نى من ....
شه‌وێكه
له
تاریكى زوڵفكانت
ڕۆژێكه
له چرای چاوه‌كانت
جه‌ژنێكه
له زه‌رده‌خه‌نه‌ى ڕوومه‌ته‌كانت
مه‌سته
له مه‌یخانه‌ى لێوه‌كانت
كاڵه
له چركه‌ى ئازاره‌كانت
واته
شه‌و و ڕۆژ
و جه‌ژن و مه‌ستى و كاڵى
ته‌مه‌نم
هه‌ر تۆى و به‌س تۆ .....
كامى كمال
2015-3-13
***********************************
هیوایه‌كى سه‌رخوش
ئه‌ى ڕوحى
تابڵویه‌كانى
خه‌یاڵم
ترپه‌ى
دڵى
شه‌وه بێداره‌كانم
ئه‌ى گڕى قه‌فه‌سى
سارد و سڕى سینه‌م
دلوپێك له فرمێسكى چاوه‌كانت
بویته ده‌ریایه‌ك له خوشه‌ویستى و
من له‌ناویدا ون بومه
من له نێوان
زه‌رده‌خه‌نه‌ى ڕوومه‌تت و
ئاوڕه دژواره‌كانى چاوانت
سه‌ر لێ شێواو و مه‌ست بۆمه
بیره‌وه‌رییه‌كانى ماچێك
له جوڵه‌ى لێوه‌كانت
هه‌ڵمژینى هه‌ناسه‌یه‌ك
له باوه‌شى به‌هارى سینه‌ت
گیان ده‌به‌خشێت به جه‌سته
بێ ڕووح و بێ نازه‌كه‌م
گه‌شتێكى په‌نجه‌كانم
له‌ناو تاڵه مویه‌كانى پرچت
ژیان ده‌به‌خشێت به
هیوایه سه‌رخوشه‌كانم ....
كامى كمال
2015-3-4
***********************************
په‌یامێك بۆ خوشه‌ویست
ده‌ریاچه‌كانى لێوم تێنون
تێنوى
ئه‌و باغه سێحراویه‌نه‌ن
كه هه‌میشه
باڵات ده‌خه‌ملێنن
ئه‌ى به‌یانییه‌كه‌ى شه‌وه
تاریكه‌كانم
ئه‌ى
بولبولى بیابانه وشه‌كه‌كانى ته‌مه‌نم
په‌نجه بێ هوده‌كانم غه‌ریبن
غه‌ریبن
له سه‌ما كردن
سه‌ماى
له گه‌ڵ زولفه‌كانى سه‌رخوشت
ده‌سته‌كانم سارد و سڕن
.... و
غه‌ریبن
له گه‌رماى ڕوخسارى شه‌رمینت
دڵم ئاره‌زوو ده‌كات
له سه‌ر
سینه‌ت بنێشێت ..... و
گوێ له
لێدانى ترپه‌ى دڵت بگرێت ...و
له به‌ر
باوه‌شى خوشه‌ویستیت بێ هوش بێت
كامى كمال
22-8-2013
***********************************
پێم مه‌ڵێ بمبوره
ئیتر گه‌رده‌لولى چاوه‌كانت
مومى
خوشه‌ویستیمانى كوژاندوته‌وه
له هه‌ر
چركه ساتێك‌دا
له خه‌یاڵمدا مێوانى و
هه‌ر داوێك له زوڵفه شێته‌كانت
ده‌بن به په‌تێكى سێداره
بۆ هه‌سته نازكه‌كانم
ئیتر من ئێستا
ئه‌سیرى شه‌وه تاریكه‌كانم
شه‌وچراى شێعره مه‌سته‌كانم
ئه‌ویندارى بیركردنه‌وه‌ى
زه‌رده‌خه‌نه جادوگه‌رییه‌كانتم
من ئه‌ستێره ڕژاوه‌یه‌كى
ئاسمانى خوشه‌ویستیتم
من سوتاوه‌ى دوزه‌خى ئاوڕه‌كانتم
ئیتر تكایه پێم مه‌ڵێ بمبوره ....
كامى كمال
2015-1-8
***********************************
ئه‌ڤ ساڵه
وه‌ره دا ئه‌ڤینا مه
پێلێن
ڕیبارا بنڤینیت
ئه‌ڤرێن
تارى
ب كراسێ بیكینیێ بخه‌ملینیت
وه‌ره گه‌رماتیا لێڤێن خوه
ل به‌ر هه‌مبێزا ڕاموسانێن مندا
مه‌ست بكه
بلا ڕیبارژى د دیتنا
ماچكرنێن مه‌دا
سه‌رخوه‌ش ببیت و
كنارێن خوه بمژیت
كامى كمال
2015-1-3
***********************************
ته‌مه‌نى
پاییزیم
تۆ له زاده‌ى فریشته‌كان
... و
من ته‌نها
به‌نده‌یه‌كى جوانیت
تۆ ترپه‌ى دڵى بارانه‌كان
من
تێنوى دڵوپێك ئاو
له سه‌ر
لێوه‌كانت
ده‌زانم
مومى
ته‌مه‌نم
به‌رگه‌ى
فۆیه‌كانى خوشه‌ویستیت ناگرێت
..
به‌ڵام چى بكه‌م ؟
په‌روانه
بێ باڵه‌كه‌ى ته‌مه‌نم
شه‌یداى
كوێستانه‌كانى سینه‌ته
لێوه سارده‌كانم
تێنوى
ماچ كردنى هه‌ناسه گه‌رمه‌كانتن
په‌نجه مه‌سته‌كانم
خه‌ون
به له‌باوه‌ش گرتنى
تاڵه
مۆیه‌كانى پرچت دبینن
چى بكه‌م
ته‌مه‌نى
پاییزیم
خۆى له
ئاوێنه‌ى ڕوخسارى به‌هاریتدا
ون
كردووه و نادۆزێته‌وه
....
كامى كمال
19-12-2014
په‌روانه
بێ باڵه‌كه‌ى ته‌مه‌نم
19-12-2014
***********************************
له ساته مه‌سته‌كانه‌وه
وشه‌كانم وه‌كو به‌نده
به‌رامبه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌كانت
سه‌ریان لێ شێواوه
ڕسته‌كانم نازانن چون
سوجده بۆ بالَا جوانه‌كه‌ت ببه‌ن
به‌رگه‌ى سه‌ماى زوڵفه‌كانت
له‌سه‌ر سینه‌م، ناگرم
نا ئازیزم، گه‌رده‌نت له سه‌ر شانم دامه‌نێ
دڵم لاوازه و فێرى باوه‌شى هه‌ناسه‌كانت مه‌كه
تۆ فریشته‌ى كامه هه‌ساره‌یت
تو نازدارى كامه گه‌ردون و ده‌ورانیت
په‌نجه شێته‌كانم
تێنوى باوه‌شى زوڵفى جادوگه‌ریتن
هه‌ر چركه‌یه‌ك له ته‌مه‌نم
بۆ ڕومه‌تى شیرینت
جیهانێكى خوشه‌ویستیان هه‌ڵگرتووه ....
چركه‌ساته‌كانم چاوه‌رێن ...
تاكو له‌ناو مه‌یخانه‌ى لێوه‌كانتدا
مه‌ست و بێ هوش ببن
وه‌ره ئازیزم
هه‌ر چون وشه‌ى شێعره‌كانم
له زه‌رده‌خه‌نه‌كانت له دایك ده‌بن
با به‌هارى ته‌مه‌نیشم له گه‌رماى ده‌سته‌كانت
له دایك ببێت ....
كامى كمال
5-11-2014
***********************************
پاییز ...
خوشه‌ویسته‌كه‌م
ئه‌و شه‌وانه‌ى پاییز‌ى
وێنه‌ى ڕوخساره جوانه‌كه‌ت
له ناو چاوانى ئه‌ستێره‌كاندا ده‌گه‌شایه‌وه ...هه‌ناسه‌ى پڕ له عه‌ترت
وه‌كو شنه‌باى كوێستانه‌كان
دڵ و گیانمى داگیر ده‌كرد ...بارانى پاییزه‌كان و هه‌ستى په‌نجه‌كانم
ده‌یانه‌وێ به سه‌ر باڵا تێنووه‌كه‌تدا ببارنه‌وه ...ده‌سته سارده‌كانم تێنون
تێنوى گه‌رماى ڕوومه‌ته‌كانت ...دڵم بۆ ڕووناكى مانگه شه‌و ته‌نگ بووه
كاتێك ڕه‌نگه زه‌رده‌كه‌ى
ده‌به‌خشیه سه‌ر گه‌رده‌نه سپیه‌كه‌ت ...دڵم بۆ ئه‌و ساتانه ته‌نگ بووه
كاتێك زولفه ڕه‌شه‌كانت
له سه‌ر سینه‌م
مه‌ست ده‌بوون و سه‌مایان ده‌كردكامى كمال
2013-9-27
***********************************
بیرت ده‌كه‌م
ئه‌ى روحى وشه ماندووه‌كانممانگه شه‌وى، شه‌وه تاریكه‌كانى عیشقمپه‌رستگاى پێنوسى شێعره‌كانمبیرت ده‌كه‌مئه‌ى شاجوانى جیهانى قه‌فه‌سى سینه‌مبیرى سه‌ما كردنى لێوه‌كانت ده‌كه‌مله باوه‌شى هه‌ناسه كورته‌كانمبیرى له‌رزینى ده‌سته‌كانت ده‌كه‌مله ساته شه‌رمه جوانه‌كانى خوشه‌ویستیماندابیرت ده‌كه‌م ......كامى كمال 2014-10-16
***********************************
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق